کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی سوسیالیستی بولغارستان نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی بانگهێشت کرد

12:52 - 10 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بولغارستان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی نهێنیی گواستنەوەی بولغارستان> بەشداریی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەز، لە شاری "سۆفیا"، پێتەختی وڵاتی بولغارستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ناساندنی کتێبێک لەژێر ناوی "نهێنیی گواستنەوەی بولغارستان" کە لەلایەن نووسەر و سکرتێری حیزبی سوسیالیستی ئەو وڵاتەوە بە ناوی "ئەلێکساندێر تۆمۆفـ"ـەوە نووسرابوو، بەڕێوە چوو.

هەر بەو بۆنەوە لەلایەن حیزبی سوسیالیستی ئەو وڵاتەوە، "حشمەت حوسێنی"، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "سۆفیا"، بانگهێشت کرا و لەلایەن " دیمترۆ میتۆف"، جێگری سکرتێری حیزبی سوسیالیست پێشوازیی لێکرا.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا، نوێنەری حیزب پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لە "ئەلێکساندەر تۆمۆف" کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەروەها ناوبراویش خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەری حیزب دەربڕی و بەرگێک لە کتێبەکەی پێشکەش بە نوێنەری حیزب کرد.