![](/weney-mallperr/5456.jpg)
كوردستان میدیا: كرێكارانی لەسەر كار دەركراوی كارخانەی سەنایەع فوولادی شاری سنە لەبەردەم ئوستانداری ئەو شارە ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠ی پووشپەڕ لە شەقامی ئوستانداری و لەبەر ئوستانداری شاری سنە، ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێكارانی لەسەر كار دەركراوی كارخانەی فوولاد كرۆبوونەوە و داوای مافی خۆیان كرد.
هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران بەمەبەستی سەرهەڵدانی هەرچەشنە ناڕەزایەتییەك دەورووبەریی ئوستاندارییان ئەمنیەتیی كردبوو.
لەلایەكی دیكەوە ٢٣٥ كرێكاری لەسەر كار دەركراوی كارخانەی قاڵ كردنی ئاسنی زاگرۆس لە شاری قوروە كە هێندیكیان پیشینەی كاری زیاتر لە بیست ساڵیان هەبوو بەنیشانەی ناڕەزایەتی بە بێكار كردنیان كۆبوونەوەی ئیعترازییان بەڕێوە بردبوو.
ئەو كرێكارانە سەرەڕای ئەوەی كە بێكار كراون مووچەی 4 مانگیشیان پێنەدراوە.