کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە مەریوان چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

18:13 - 25 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دژی گرانبوونی بێنزین، چەندین هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر، لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان دژی ڕێژیمی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە مەریوان، بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران و بریندار بوون.

لەو خۆپیشاندانانەدا، "عوسمان نادری" خەڵکی "جووجەسازی"، سەر بە مەریوان و چەند هاووڵاتییەکی دیکە کە شوناسیان ناڕوونە، کوژراون.

هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە بە ناوی "هیوا نادری" و ٢ کەسی دیکە  بە ناوەکانی "شاهۆ وەلیدی" و "مێهران" بەتوندی بریندار بوونە.

بانکی "ئەنسار" کە سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانه و بانکەکانی "میللی و سادرات" وێران کراون.

ڕێژەی بریندار و کوژراوەکان زۆرە، بەڵام شوناسیان ناڕوونە.

هەروەها پۆمپی بێنزینی "خاوەری" و پۆمپی بێنزینی "کاوە کۆنەپۆشی"، ناسراو بە "کاوەی شێخ برا" کە ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەریوانە، ئاگری تێبەردراوە.