کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە گیراوانی سیاسیی کوردی کوردستانی باکوور بەڕێوە چوو

17:55 - 10 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن کۆمەڵەی کوردی شاری "کۆڵنــ"ـی وڵاتی ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە گیراوانی سیاسیی کوردی کوردستانی باکوور خۆپێشاندانێک بەڕێوە چووە.

 لەو خۆپێشاندانەدا کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی نۆردراین فێستیفالێن لە وڵاتی ئالمان چالاکانە بەشداری کردووە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەربڵاوی گرتنی چالاکانی سیاسیی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیه دەستی پێکردووە.

بە سەدان چالاکی دیاری کوردستانی باکوور دەسبەسەر کراون کە "بەکر تۆپگیدار" ئەندامی مەجلیسی باڵای پارتی سوسیالیستی کوردستان یەکێک لەو چالاکە دەسبەسەرکراوانەیە.