بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە زیندانییانی سیاسی له وڵاتی "هوله‌ند" خۆپێشاندانێک به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر له گۆڕه‌پانی "دام" له شاری "ئامێستردام" بۆ پشتیوانی له زیندانییانی "سیاسی وعه‌قیده‌تی" به به‌شداریی كوردستانیان و ئێرانیانیانی دانیشتووی وڵاتی "هولەند" خۆپیشاندانێک له‌و وڵاتە به‌ڕێوه چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و ئێرانی، به وتار و په‌یام باسیان له دۆخی زیندانییان لەنێو بەندیخانەکانی ڕێژیم‌دا كرد كه چه‌ندە بێبه‌زه‌ییانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پاشان "حه‌سه‌ن مه‌جیدی" به نوێنه‌رایه‌تیی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له هوله‌ند په‌یامێكی پێشكه‌شی به‌شداربووان كرد.
"مەجیدی" لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی ئازادیخوازان کەوتوونەتە بەر هێرش و ئەشکەنجەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و گیانیان بەخت کردووە.
ناوبراو لە دریژەدا وتی له كوردستان ڕاده‌ی له‌سێداره‌دان بە ڕێژەی هه‌موو ئێران تۆمار كراوه.
له به‌شێكیتری باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به شه‌هید "عوسمان موسته‌فاپوور" وه‌ک زیندانییەكی قاره‌مان كرد كه چۆن خۆڕاگرانە زیاتر له ٢٧ ساڵ لەنێو به‌ندیخانه‌كانی ڕێژیمی ئێران‌دا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بوێرانه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی سوور بووه.
له كۆتاییدا وێڕای هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ئاواتی خواست كه به نه‌مانی كۆماری په‌ت وسێداره به‌ندییه‌كان ئازاد و به بنه‌ماڵه و زێده‌كه‌یان شاد ببنه‌وه.