کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای سنە حوکمی زیندانی بۆ لاوێک بڕییەوە

17:29 - 22 خەرمانان 2716

 

کوردستان میدیا: بەشداری کردن لە ڕێپێوانی دژی داعش، بوو بە هۆی زیندانی کردنی لاوێکی سنەیی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ لاوێکی سنەیی بە ناوی فەرید لەتیفی پشتڕاست کردەوە.

هەروەها لقی چواری هەمان دادگا، حوکمی ٥٠ زەربە شەلاقی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕایاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە لە مانگی خەزەڵەوەری ٩٣ی هەتاوی‌دا، هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە، لەلایەن ‌هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە بیانووی بەشداری کردن لە ڕێپێوان لە دژی هێرشەکانی داعش بۆسەر شاری کوبانێ دەستبەسەر کراوە.

فەرید لەتیفی پاش ماوەیەک، بەدانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

لە چارەنووسی دۆسیەی قەزایی دەستبەسەر کراوەکانی دیکە لەو پێوەندییەدا، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.