کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

16:20 - 3 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لە كۆپێنھاگی پێتەختی دانمارک، خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژھەڵات بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ٣ی سەرماوەز، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە پشتیوانیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی چوار بەشی کوردستان، خۆپیشاندانێکی لە شاری کۆپێنهاگ، پێتەختی وڵاتی دانمارک بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

سەرەتا پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی لەلایەن "ڕەحیم خالید نژاد"ەوە پێشکەش کرا.

پاشان ئەو پەیامە بە زمانی دانمارکی لەلایەن "یلماز ییڵدز" و هەروەها لەلایەن  "ئەمین مەرجی" بە زمانی فارسی خوێندرایەوە.

پاشان پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک لەلایەن "عەدنان ئاغاجانـ"ـەوە پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی پلاتفۆڕمی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن "زاخێ" خوێندرایەوە.

پەیامی "ژینۆ دووئابی"، ئەندامی حیزبی "ڕادیکاڵ وێنستڕا"، بڕگەیەکی دیکەی خۆپێشاندانەکە بوو.

دوا بڕگەی خۆپیشاندانەکە تایبەت بوو بە شێعری "حوسێن مەحموودی" کە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.