کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی دوو ئاوایی دێولان لەئاوی خواردنەوە بێبەرین

17:57 - 9 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ماوەی نزیك بە ٢٠رۆژە دوو ئاوایی سەر بە شارستانی دێولان لە بوونی ئاوی خواردنەوە بێبەرین.

دانیشتوانی ئاواییەكانی باشماق و جەوانمەردئاوا كە نزیك بە هەزار كەس حەشیمەتیان لەخۆ گرتووە ماوەی بیست رۆژە لەگەڵ كێشەی ئاو بەرەوروو بوونەتەوە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەریی ئەو كێشەیە نەداوە.
چەندین ئاوایی دیكەش لەشارستانی دێولان لەگەڵ كێشەی كەمی ئاو بەرەوروون و بەناچاری روویان كردۆتە كڕینی ئاو.
وەرزێڕانی ناوچەكانی دێولانیش لەو كێشەیە بێبەری نەبوون و نەبوونی ئاو وای كردووە بەرو بوومێكی ئەتۆ لەناوچەیە نەڕوێ‌.
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین ئاوایی سەر بە شاری سنەش لەگەڵ نەبوونی ئاوی خواردنەوە بەرەوروون و هەروەها دانیشتوانی شارەكی حەسەن ئاوا بە بەردەوامی روویان لەكڕینی ئاو كردووە.