کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای وەسیقەی یەك میلیارد تمەنی بۆ ئازاد كردنی چوار زیندانیی سیاسیی كورد

23:15 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران داوای وەسیقەی یەك میلیارد تمەنیان لەچوار زیندانی سیاسیی كورد كردووە.
كەمپەینی بەرگریی لەزیندانیانی سیاسیی بڵاوی كردەوە، مەنسوور دەریا نووش، شۆڕش، سوڵتان و وەلی ئەفشاری لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ‌‌وە داوای یەك میلیارد تمەن وەسیقەیان لێ‌كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دادوەری دۆسیەكە پێشی وتوونە، دەبێ‌ئەو كەسەی كە وەسیقەكە دادەنێ‌چەكی سپیش بدات.
ئەو چوار هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێەوە بە تاوانی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللیی هەر كام بە ٥ ساڵ زیندان حوكم درابوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو، دیاری كردنی ئەو برە پارەیە بۆ دانای وەسیقە لەتوانای بنەماڵەی هیچ كام لەو زیندانیانەدا نییە.