كه‌ریم په‌رویزی
شه‌ڕی له‌بری، یان شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی تێیدا ڕاهاتووه. له سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ركاری كه پێی وابوو به هێزی ئیدئۆلۆژیكی ویلایه‌تی فه‌قیهی سوپاكه‌ی ده‌توانێ له تارانه‌وه تا كه‌ربه‌لا بیماڵێ و له‌وێوه بگه‌نه قودس، شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵگیرساند، به‌ڵام دوای شكستی ئابڕووبه‌رانه‌ی كه خومەینی به فڕكردنی جامی ژه‌هر ناوی برد، ئیدی خۆیان ڕاسته‌وخۆ ده‌رگیری شه‌ڕ نه‌كردووه و فێری ئه‌وه بوون كه هێزی دیكه دروست بكه‌ن و نۆكه‌ر و ملكه‌چ و گۆپاڵ به‌ده‌سته‌كانی دیكه به‌خێو بكه‌ن و بیاننێرنه شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌كه.
له‌م پێناوه‌شدا ته‌نیا به گرووپه شیعه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاون و له‌ڕاستیدا له شیعه و سوننییه‌وه بیگره تاكوو مه‌سیحی و كۆمۆنیستیش، گرووپی مافیاییان دروست كردووه و له شوێنه جیاوازه‌كان شه‌ڕی خۆیان به‌وانه ده‌كه‌ن. له لوبنان و سووریه‌وه بیگره تاكوو یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و تا عێراق و توركیه و كوردستانیش.
١١ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٠ی هه‌تاوی گرووپێكی توندڕه‌وی سه‌ر به ڕه‌وتی جیهادی، له شه‌ودا هێرشیان برده سه‌ر ماڵ و ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی له مه‌ریوان له گه‌ڕه‌كی دارسێران و دوای زیانی زۆر به ماڵ و دارایی خه‌ڵك، دوو كه‌سیشیان به توندی بریندار كرد و ویستیان دۆخێكی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و وه‌حشه‌ت له نێو شاردا دروست بكه‌ن.
دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه پێئهسپێردراوهكهیان و ئه‌و كه‌شه بێزاركه‌ره، تیرۆریستانی داعشی ڕۆیشتن و دواتر هێزه دڕنده‌كانی سوپای پاسدارانیش له گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاوه‌یان پێ كرا و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ویستیان دۆخه‌كه تۆقێنه‌رتر بكه‌نه‌وه.
گه‌ر لاوێكی كورد كه به تۆزقاڵێك بۆنی تێكۆشانی مه‌ده‌نی و سیاسیی لێ بێ، وا نیشان بدا كه ڕه‌نگی ڕه‌وتێكی شۆڕشگێڕانه و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، هه‌موو ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری كۆماری ئیسلامی وه‌گه‌ڕ ده‌كه‌وێ و ده‌سبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ؛ ئه‌مه جێی پرسیاره كه گرووپی توندئاژۆ و سه‌ر به ڕه‌وتی جیهادیی هاوشێوه‌ی ئه‌لقاعیده و داعش له كوردستاندا به ئاشكرا جموجووڵ ده‌كه‌ن و له مزگه‌وته دیاره‌كان له زۆر شاری كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه و جارنهجارێكیش مانۆڕێكی هێز ده‌ده‌ن و داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامیش چاویان لێ ده‌نووقێنن!
له‌كاتێكدا كه كه‌سانی ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ساڵانێكی دوورودرێژە له ئێران ده‌ژین و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانیان له تاران له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و ئیسراییله‌وه ده‌كوژرێن، ئیدی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م كه‌سانه به ناو و سیمای توندئاژۆیی ئیسلامییه‌وه بۆیه ڕێك خراون تاكوو شه‌ڕی نیابه‌تی، یان له‌بری بۆ سوپای پاسداران بكه‌ن!
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بكرێ كه خۆ سوپای پاسداران و ده‌زگای ئیتلاعات و ده‌یان ئیداره‌ی داپڵۆسێنه‌ر هه‌یه له كوردستان كه هه‌موویان له چوارچێوه‌ی سیستمی سهركوتكهریی كۆماری ئیسلامی‌دا كار ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ركوت ده‌كه‌ن، ئیدی ئه‌م گرووپانه‌ی بۆچییه؟ یان به واتایهكیتر كاتێك كه خودی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی دژی كورد ده‌كا، ئیدی چ پێویستییه‌كی به شه‌ڕی له‌بری و به‌وه‌كاله‌تی هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه له‌وه‌دایه كه به هه‌موو سه‌ركوتكارییه‌وه نه‌ك ڕێژیم نه‌یتوانیوه ڕه‌وتی شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان لاواز بكات، به‌ڵكوو ئێستا له ده‌یه‌كانی ڕابردوو زیاتر كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی مافخوازانه ده‌كشێ و كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ گه‌رای زۆڵه‌ك له كۆمه‌ڵگادا بچێنێ تاكوو هێز و پوتانسییەلهكان به‌لاڕێدا ببا و هێزی گۆپاڵبهدهستی بێمێشكی هه‌بێ كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بیری نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازیی بۆی بكا. ئه‌و هه‌رێزه تاڵه‌ی توندئاژۆیی و تیرۆریستی ده‌بێ ده‌رمانڕێژ بكرێ.