كه‌ریم په‌رویزی
مرۆڤ به هه‌ڵوێست و تێگهیشتنهكانیدا ده‌ناسرێته‌وه و خۆی وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی تایبه‌ت و جیاواز پێناسه ده‌كا. كاتێك كه ژین و جیهانی ژینه‌كی بریتییه له به‌كاربردنی ئێنرژی و جووڵه كردن و گه‌شه و له كۆتاییشدا مه‌رگ، ئیدی هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ژین وه‌كوو یه‌ك ده‌ناسرێ و له‌و بواره‌دا ره‌نگه مرۆڤ و لاسكی گیایه‌ك، جیاوازییان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌هه‌موو بوونه‌وه‌ره گیانداره‌كان جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و ژینه‌یه كه تێیدا تێگهیشثن دێته ئاراوه‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌بێ به هه‌ڵوێست و ئه‌وه ژین ده‌كا به ژیان!
ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست، هه‌موو كات بریتی نیه له به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌كێك و به‌ره‌وڕووی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بوه‌ستی، هه‌موو كاتیش بریتی نیه له هه‌ستی تۆڵه كه وه‌كوو رقێكی له ده‌رووندا بمێنێته‌وه كه ئایا له ساڵانی داهاتوودا هه‌لێكی ده‌ره‌خسێ كه تۆڵهكهت بكه‌یته‌وه!
له دونیای مۆدێڕن‌دا شتێكی داهێنراوه كه هه‌لوێستی پێ ده‌رده‌بڕدرێ و چه‌كیش نیه تاكوو گیان بستێنی و هه‌ستێكی ده‌روونیش نیه كه تاكوو به ده‌ستی نادیار بسپێردرێ و له ساڵانێكی نادیاردا ئاسه‌واری ده‌ركه‌وێ، به‌ڵكوو شێوازێكی مۆدێرنه كه ده‌موده‌ست هه‌ڵوێستی خۆتی پێ ده‌رده‌بڕی و ئه‌ویش ده‌نگه!
ده‌نگدان، یان له پرۆسه‌یه‌كی دێموكراتیكی هه‌ڵبژاردندا، به‌شداریكردن و ده‌نگ به كه‌سی جێی متمانه دان، هه‌لوێستێكی ئه‌مڕۆییه كه نه‌ك مرۆڤ له بوونه‌وه‌ره ژیندارهكانی دی جیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵكوو مرۆڤ له قۆناخی پێش مۆدێڕن و دوای مۆدێڕنیش جیا ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش سیستمی هه‌ڵبژاردن كه دێمۆكراتیك بێ، سیستمێك له سیستمێكی مرۆیی و ئه‌مڕۆییه‌وه له‌گه‌ڵ سیستمی دژه مرۆیی یان پاشكه‌وتوو و سه‌ده نێوه‌ڕاستی جیا ده‌كاته‌وه.
ده‌نگدان له ئێستادا، بریتیه له ده‌ربڕینی هه‌لوێست و هه‌ڵوێستی مرۆڤیش به زمانی ئه‌مڕۆیی، ده‌ربڕی ناخ و ده‌روونی مرۆڤه‌كانه و له راستیدا نیشانده‌ری كه‌رامه‌ت و ناسنامه و تێگیه‌شتنی مرۆڤه كه چ ده‌كا و چیی ده‌وێ و چیی پێ نادروسته.
ئه‌وه‌ی كه سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی، دوای زیاتر له چوار ده‌یه تاوان خولقاندن و مرۆڤكوژی، به‌و هه‌موو ئه‌زموونی گاڵته‌كردن به هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌كان له ئێران‌دا، هێشتا ده‌یه‌وێ سیناریۆی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببا، رێك به‌و مانایه كه ده‌ڵێ، رۆژانه و به خولهك و چركه سته‌متان لێ ده‌كه‌م و كه‌رامه‌تی مرۆییتان پێشێل ده‌كه‌م و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌مه‌وێ له سه‌ر سندووقه درۆیینه‌كانی ده‌نگدان ئاماده بن!
له وه‌ها سیستمێك‌دا كه مرۆڤ له‌لای ئه‌و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سالۆنی شانۆكه‌یه و هه‌موویان وه‌كوو بوونه‌وه‌ری بێ ئاوه‌ز ده‌بینێ كه وه‌لیی فه‌قیه ده‌بێ بڕیاریان بۆ بدا و رێی پێشكه‌وتنیان لێ بگرێ، به‌شداریكردن له شانۆگه‌رییه‌كانیدا یارمه‌تیده‌ری به‌رده‌وامیی هه‌موو دڕنده‌یی و تاوانبارییهكانی ده‌بێ.
ده‌نگ و ده‌نگدان، ناسێنه‌ری هه‌لوێست و ناخی مرۆڤه‌كانه و له راستیدا ده‌نگ، جه‌وهه‌ری كه‌رامه‌تی مرۆڤه كه ده‌یخاته نێو گیرفانی سته‌مكار و دیكتاتۆره‌كانه‌وه یان نه؟ كوردستان ده‌یان ساڵه به‌م رێژیمه‌ی وتووه ``نا`` و له‌م شانۆگه‌رییه‌شدا پێكه‌وه ده‌ڵێین كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییمان زۆر به‌رزتره له‌وه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی ده‌ستی به باڵای بگا و كوردستان ده‌نگ نادا.