![](/weney-mallperr/13257.jpg)
كوردستان میدیا: وه‌زیری مه‌عارف و علوومی تاجیكستان ڕایگه‌یاند كه؛ به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و ئاسایش و هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بوونی كۆماری ئیسلامی به واده و به‌ڵێنه‌كانی، ده‌وڵه‌ت چیدی ڕێگه نادات كه خوێندكاره‌كانیان بۆ درێژه‌دانی خوێندن، بڕۆن بۆ وڵاتی ئێران.
نووره‌دین سه‌عیدۆف ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٤، ڕایگه‌یاند كه، ئێمه ڕێگه ناده‌ین كه خوێندكاره‌كانمان بۆ درێژه‌دانی خوێندن بڕۆن بۆ وڵاتانی ئێران و ئۆكڕاین.
ناوبراو هه‌روه‌ها پێداگری كرد كه لاوانی تاجیكستان بۆ ئه‌وه په‌روه‌رده و گه‌وره نه‌كراون كه به هۆی تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كان، وه‌كوو دارێكی گه‌وره و به‌هێز، له بنه‌وه ببڕدڕێنەوە.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، ده‌وڵه‌تی تاجیكستان به هۆی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حیزبی نه‌هزه‌تی ئیسلامی كه حیزبێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له‌و وڵاته‌دا، بۆ كۆنفڕانسی وه‌حده‌تی ئیسلامی له تاران، باڵوێزی ئێرانی بانگ كردبوو و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پێ ڕاگەیاندبوو.
شایانی باسه كه ئه‌و بڕیارانه له كاتێكدا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تاجیكستان دراون كه، چه‌ند ڕۆژ پێش ئیمامعه‌لی ڕه‌حمان سه‌ركۆماری تاجیكستان به سه‌ردانێك گه‌یشته ڕیاز و هاوكات باس له‌وه‌ش كرا كه له‌و سه‌ردانه‌دا ڕێكکه‌وتنێكی ئهمنیهتییش له نێوان عه‌ره‌بستان و تاجیكستاندا واژۆ كراوه.