![](/weney-mallperr/2353.jpg)
کوردستان میدیا: پاش ڕەتکردنەوەی پاڵێوراوانی مەجلیسی دەیەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چەند پارێزگایەکی دیکە ئاڵۆز و ناجێگرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە پاڵێوراوانی مەجلیسی دەیەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە لایەن وەزارەتی کشوەری ڕێژیم و شوورای نیگهەبانەوە تەئیدی سەلاحیەت نەکران، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەو هەواڵانە کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، خەڵک ناڕەزایەتییان بەنیسبەت ئەو هەڵوێستەی ڕێژیم دەربڕیوە و هەنووکە دۆخی ئاسایی لە کوردستانی ئێران تێکچووە و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و فەزای ئەمنیەتییان بەسەر کوردستاندا زاڵ کردووە.
لەو پێوەندییەدا، لە پارێزگای ئیلام، کرماشان، خوزستان و چەند پارێزگای دیکەی ئێرانیش، خەڵک لەپەیوەندیی لەگەڵ ڕەت کردنەوەی سەلاحییەتی پاڵێوراوان، بە توندی ناڕەزاتییان دەربڕیوە و ئەوەش نیگەرانیی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی سەرکوتکەری ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها، هەر لەو پەیوەندییەدا فەرمانداری ڕێژیم لە شاری کوهدەشت، سەر بە پارێزگای لوڕستان دەستی لە کار کێشاوەتەوە.
لە پارێزگای ورمێ، دوای ئەوەیکە پاسدار نادر قازیپوور، بە ناو نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، تەئیدی سەلاحیەت نەکراوەتەوە، ئازەرییەکانی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەنووکە دۆخی شاری ورمێ ئاڵۆز ڕاگەیەندراوە.
هەروەها، لە پارێزگاری سنە، دوای ئەوەیکە خەڵک نیسبەت بە ڕەتکرانەوەی پاڵێوراوانی مەجلیسی دەیەمی ڕێژیم ناڕەزایەتییان دەبڕێوە، پارێزگاری سنە بە پەلە چووەتە تاران.
بەپێی ئەو هەواڵە، هەنووکە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی ئێران بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و هێزەکانی ڕێژیم لە ناو شارەکاندا جێگیر کراون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـ وە تا ئیستا، چەندین هەڵبژاردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بایکۆت کردووە و هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا بە شانۆیەکی سیاسی وەسف دەکات.