کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو شیرکەتی فەرانسەیی ڕایانگەیاندووە لە دوای هەڵگرتی گەمارۆکان ناگەڕێنەوە بۆ ئێران

18:36 - 1 جۆزەردان 2721

هاوکات لەگەڵ دانیشتنی ناڕاستەوخۆی ئامریکا و ئێران لە ڤییەن پێتەختی ئوتریش بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ بەرجام شیرکەتی نەوتیی "توتاڵ و پێژۆ سیترۆئێنـ"ـی فەرانسە ڕایانگەیاندووە تەنانەت دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانیش ناگەڕێنەوە ئێران.

ئەو دوو شیرکەتە لە ماوەی پێشوودا چوونەتە گرووپی چەند نەتەوەیی ماشینسازانی "ئێستلانتیس" و بە ئاشکرا وتوویانە لە ترسی سزاکانی ئامریکا نیازمان نییە درێژە بە دانانی سەرمایەکانمان لە ئێران بدەین.

ساڵی ٢٠١٤ بانکی فەرانسەیی "پاریبا" بەهۆی ئاڵوگۆڕی ماڵی و نایاسایی لەگەڵ چەند وڵاتی دنیا لەوانە ڕێژیمی ئێران بە ڕێژەی ٩ میلیارد تمەن لەلایەن ئامریکاوە سزا درا.