کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو چالاكی كرێكاری لەشاری سنە بە دوو ساڵ زیندان حوكم دران

23:11 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوو چالاكی كرێكاری كورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دران.

وەفا قادری و بێهزاد فەرەجوڵڵاهی ئەو چالاكە كرێكارییەن كە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە هەر كام بە ١ساڵ زیندان حوكم دراون.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنای دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، بێهزاد فەرەجوڵڵاهی رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە یەك ساڵ زیندان و وەفا قادری بە تاوانی هاوچەشنی بێهزاد بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دران.
حوكمی وەفا قادری رێكەوتی ١١‌ی پووشپەڕ بە پارێزەكەی راگەیەندراوە.
ئەو دوو چالاكە كرێكاریە ئەندامی كۆمیتەی هاودەنگی و بەرگریی لە كرێكاران بوونە.