کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو كچە خوێندكاری روانسەری بەتۆمەتی چالاكی سیاسیی بەزیندان مەحكووم كران

23:50 - 10 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دادگای ئینقلابی شاری روانسەر دوو خوشكی روانسەری سەرجەم بە ٤ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو حوكم دا.
پەریسا ئەحمەدی تەمەن ٢٦ ساڵ و غەزاڵ ئەحمەدی تەمەن ٢٩ساڵ و خەڵكی شاری روانسەر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێكی سیاسیی و ئەنجامدانی چالاكی سیاسیی سەرجەم بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کران.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردەوە، ئەو دوو كچە خوێندكارە زستانی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر كران و دواتر لەژێر زەخت و گوشاردا و بە ناچاری لەكاناڵی پرێس تی‌ڤی ئێعترافیان پێ‌كرا.
ئەو دوو خوشكە هاوكات كە خوێندكار بوون، سەرقاڵی كاری فەرهەنگیش بوون و لەحەفتەنامە و گۆڤارەكانی دیدیگاە، فجر امید، كرمانشاە، دریابار كاریان كردووە.
پەریسا ئەحمەدی خاوەنی بڕوانامەی لیسانسی زمین شناسی لەزانكۆی پەیام نووری كرماشانە و هەروەها غەزاڵ ئەحمەدی لیسانسی ئەندازیاریی سەرچاوە سرووشتییەكانی لە زانكۆی سنە هەیە و هەنووكە لەزانكۆی زاهیدان لەقۆناخی كارناسی باڵای جوغرافیای شار، سەرقاڵی خوێندنە.