کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور سالار عوسمان: ڕێژیمی ئێران پێش و دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆڵی ڕووخێنەری هەبوو

17:55 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس لە سێمینارێکدا کە بۆ دوکتور سالار عوسمان لەسەر پرسی کورد ڕێکخرابوو، بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی ''ئەنوەر بەردیا لە سێمینارێکدا که بۆ دوکتور سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو ''بەشداریان کرد.

سەرەتای سێمینارەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان دوکتور سالار عوسمان وتارێکی لە سەر پرس و دۆخی کوردستان بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تاێبەتی پێشکەشی بەشدارن کرد.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی کورد لە باشوری کوردستان کرد و تی:  "خەڵکی کورد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا گەلێک قەیران و ڕۆژی ناخۆشیان  تێپەڕاند".

ناوبراو لە بەشێکی دیکە قسەکانی ڕۆڵی نەرێنی و ڕووخێنەری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە کاتی ڕێفراندۆم و دوای ڕێفراندۆم بۆ بوشداران شی کردوە.

بە دوای قسەکانی ناوبراودا بەشێک لە بەشدارن ڕا و بۆچوون و ڕەخنەی خۆیان خستە ڕوو.