کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەرانی حیزبی دێموکرات و حیزبی سوسیال چەپ لە نۆروێژ

17:30 - 18 خاکەلێوه 2722

بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ، لەگەڵ نوێنەرایەتیی حیزبی "سوسیال چەپـ"ـی ئەو وڵاتە دیدارێکیان پێک هێنا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی  "گەلاوێژ محەممەدی" بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ لەگەڵ "پێر بۆتۆلف مارسێل" نوێنەری بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی "سوسیال چەپـ"ـی نۆروێژ "ئیس.ڤێ" کۆ بووەوە.

  ئەو کۆبوونەوەیە لەسەر بانگهێشتی نوێنەری سوسیال چەپی نۆروێژ پێک هاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا قەیران و کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی داسەپاو بەسەر کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان، دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕیی ڕێژیمی ئیران لە ناوچەکە، ڕێژەی بێ ئەژماری لەسێدارەدانەکانی ڕێژیم لە ئێران و بەتایبەت کوردستان لەو بابەتانە بوون کە دوو لایەن قسە و باسی تایبەتیان لەسەر کرد.

نوێنەری پارتی "سوسیال چەپـ"ـی نوروێژ، ئاواتی ئەوەی خواست کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بتوانێت سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە چاوی بە هاوڕێیانی حیزبی بكەوێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا "مارسێل" داوای كرد لە داهاتوودا پەیوەندی نێوان دوو لایەن پتەوتر و ئاڵوگۆڕی بیروڕا زیاتر بێت.