کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز

17:19 - 25 خەرمانان 2720

''مستەفا قازیزادە'' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ''کۆنی ڕۆیتەر'' ڕێکخەری گشتیی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز لە بێرلین پێک هێنا. 

هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوییە کە لە ١١٣ حیزبی سۆسیالیست، سۆسیال دێموکرات و پێشکەوتنخواز پێک هاتووە و وەک ئاڵتێرناتیڤی ئینتەرناسیۆنالیستی سۆسیالیست لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیەیە.

 نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە ئێران و بەشداریی زۆر کەمی خەڵک کرد و شیی کردەوە کە ڕێژیمی ئیران هیچ ڕەواییەکی نەماوە.

''مستەفا قازیزادە'' باسی لە بارودۆخی ئێستا و هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ کوردستانی باشوور و  هێرش بۆ سەر بنکەکانی حیزب کرد و ڕوونی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران هەوڵی ئاژاوەنانەوەی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی قەیرانە نێوخۆییەکان بشارێتەوە.

ناوبراو هەروەها باسی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، سەرکوت و دەسبەسەرکردنی ڕۆڵەکانی کوردی کرد.

بەشێکی تر پێوەندی بە بارودۆخی کۆڵبەرانەوە بوو کە نوێنه‌ری حیزب ئەو دیاردەیەی بە وردی شی کردەوە. هەروەها بارودۆخی کۆڵبەران لەو دیدارەدا بە وردی باسی لەسەر کرا.

لە کۆتاییدا ''کۆنی ڕۆیتەر'' ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی لە خەباتی کورد لە ئێران دەربڕی.