کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرگیریی هێزەکانی رێژیمی ئێران لەگەڵ خەڵکی ناوچەی نەوسوود

16:48 - 15 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: زەوت کردنی باری کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی نەوسوود، دەرگیریی فیزیکیی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و دانیشتوانی گوندی \'\'نەروی\'\'ی بە دواوە بوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە نیزامی ــ ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی \'\'شەڕەکان\'\' سەربە ناوچەی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و بارەکانیان زەوت کردن.
پاش زەوتکردنی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە گوندی \'\'شەڕەکان\'\'ـەوە چوونەتە گوندی \'\'نەروی\'\' و لەگەڵ خەڵکی ئەو ئاوایی‌یە دەرگیر بوون.
لەو دەرگیرییەدا خەڵک توانیی باری زەوت کرداوی کۆڵبەران لە هێزەکانی رێژیم وەربگرنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە هەر لەو شەوەدا لەسەر خاڵی سفریی سنووری نەوسوود لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە شوێنێک بەناوی \'\'ملەگاو گاوکوژەی\'\' کۆڵبەرانی درانە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا ٧ سەر ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەران بە کوشت چوون.
ئەو دەستڕێژییە هیچ خەسارێکی گیانیی بە دواوە نەبووە.