کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی ئەمریكا ژن و مێردێكی ئێرانی بە ٢٠ ساڵ زیندان حوكم دا

18:04 - 8 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژن و مێردێكی ئێرانی لەئەمریكا بە تاوانی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ رێژیمی ئێران، بە ٢٠ ساڵ زیندان حوكم دران.
حوسێن لاهیجی پزیشكی ئێرانی و هاوسەرەكی بەتاوانی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران لەلایەن لێژنەیەكی دادگای فیدراڵەوە ئەو حوكمەیان بۆ دەركراوە.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو ژن و مێردە یاسا نێودەوڵەتییەكانیان پێشێل كردووە و لەگەڵ رێژیمی ئێران پێوەندیی بازرگانیان بەستووە.
ئەو ژن و مێردە بەتاوانی فریودانی دەوڵەتی ئەمریكا و پێشێل كردنی یاساكان و پێوەندیی گرتن لەگەڵ ئێران هەر كام بە ١٠ ساڵ زیندان و دانی ٥٠٠هەزار دۆلار سزای نەختی حوكم دراون.
لەلایەكی دیكەوە دوو هاووڵاتیی ئێرانی لە وڵاتی كویت بەتاوانی كڕین و فرۆشی سووتەمەنی دەسبەسەر كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە رێژیمی ئێران پەرچەكرداری بە دەسبەسەر كران و حوكمدانی ئەو هاووڵاتیانە نیشان نەداوە.