کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی کار گیانی هاووڵاتییەکی کوردی ستاند

19:14 - 11 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە هەرێمی کوردستان تووشی رووداوی کار بوو و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی بریتەی سەربە شاری سەردەشت، بە ناوی سەعید محەممەدزادە که وەستای بەرق بووە، لە هەرێمی کوردستان تووشی رووداوی کار بوو.
ئەم کرێکارە کەلە کوردستانی ئێرانەوە بۆ کار کردن رووی لە شاری رانیەی هەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی بەرق‌گرتوویی‌یەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە راگوێزراوە و لە ئاکامدا گیانی لە دەست داوە.
تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە هەمان رۆژدا رەوانەی شاری سەردەشت کراوەتەوە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی خراپیی باردودۆخی ئابووری، بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان و نەبوونی دەرەتانی کار لە ئێران بەگشتی و پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بەتایبەتی، رێژەیەکی بەرچاو له هاووڵاتییان بۆ کار کردن روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

تاکوو ئێستا چەندین کرێکاری خەڵکی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی ئێران بههۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون.