کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی سووریە جاریكی دیكە چەكی شیمیایی بەدژی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەكار هێنا

23:06 - 4 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: رێژیمی بەشار ئەسەد بەدژی هاووڵاتیانی سووریە چەكی شیمایی بە كار هێنا و شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لەوڵاتە بەردەوامە.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە، ئەو رێژیمە لەناوچەی زملكا و قابون و بویترە لەدیمەشق گازی كوشندەی بەدژی هاووڵاتیانی سڤیل بەكار هێناوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەكدارەكانی حیزبوڵڵاو رێژیمی سووریە لەهەوڵی ئەوەدان ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئەرتشی ئازاد لە زماكا بگرنەوە دەست.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، ئەو هەوڵەی چەكدراەكانی حیزبوڵڵا و رێژیمی سووریە چەندین جارە لەگەڵ شكست بەرەوروو بۆتەوە.
لەلایەكی دیكەوە ئەرتشی ئازادی سووریە توانیویەتی چەندین بنكە و بارەگای حیزبوڵڵا بەدەستەوە بگرێت.

لەشارەكانی حەسەكە، حەلەب و حەریتان شەر و تێك هەڵچوونەكان لەنێوان ئەرتشی ئازاد و رێژیمی سووریە بەردەوامە.