![](/weney-mallperr/5369.jpg)
كوردستان میدیا: هێزەكانی سەربە هەنگی مەرزیی رێژیمی ئێران لەپیرانشار دەستیان بەسەر ٢٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتییەكی ناوچەی پیرانشاردا گرت.
هاووڵاتییەكی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار ئاژەڵەكانی خۆی بەمەبەستی لەوەڕاندن بردبووە بەرزاییەكانی ناوچەکە و لەئەنجامدا هێزەكانی رێژیم دەستیان بەسەر ئەو مەڕانەدا گرتووە.
هێزەكانی هەنگی مەرزی بەبیانووی قاچاغەوە دەستیان بەسەر ئەو مەڕانەدا گرتووە و لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی كورد پەیام بڵاوی كردۆتەوە، ئەو ئاژەڵانە ٢١٩ سەر بوونە.
ماوەبەماوە هێزەكانی رێژیمی ئێران بەبیانووی بردنی ئاژەڵ بۆ هەرێمی كوردستان دەست بەسەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی كوردا دەگرن و دواتریش هیچ وڵامێكیان پێنادەنەوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش هێزەكانی رێژیم دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لەمەڕی هاووڵاتییەكی ناوچەی ورمێدا گرتبوو و سەرجەمیان سەربڕیبوون.