كوردستان میدیا: زیاتر لە ١٣٢ میلیۆن منداڵ لەئاستی جیهاندا لەمافی خوێندن بێبەرین و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیەش ٧ میلیۆن منداڵ كە لەمافی خوێندن بێبەرین لە ئێراندان.
رێكخراوی یونێسف لە راپۆرتێكدا بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ١٣٢میلیۆن منداڵ لە جیهاندا لەمافی خوێندن بێبەرین و زۆرترین رێژەشیان لەوڵاتانی جیهانی سێهەم و بەتایبەت لەناوچە هەژار نشینەكانن.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، لەسەدا ٤٠ی خەڵكی بێكاری جیهان لاوانن و نێوەنجی تەمەنیان لە ژێر ٢٥ ساڵ دایە.
لەو پێوەندییەدا سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، دۆخی خوێندن لەئێران زۆر نالەبارە و ئامارەكان باس لەوە دەكەن كە زیاتر لە ٧میلیۆن منداڵ لەمافی خوێندن بێبەرین.
ناوەندەكانی سەر بە رێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ كاتێك ئامارێكی راست و دروستیان لەو پێوەندییەدا بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام كارناسان لەو باوەڕەدان یەك لەسەر سێی منداڵانی ئێرانی كە دەكاتە ٧ میلیۆن كەس لە خوێندن بێبەرین.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی یونێسف و كارناسان، قەیرانی ئابووری لەئێران یارمەتی بە چوونە سەری رێژەی منداڵانی بێبەری بوون لەخوێندن كردووە.
رێكخراوی یونێسف ( سەندووقی منداڵانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان) لە ١١ی سێپتامبری ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە.