كه‌ریم په‌رویزی
ژیان كردن له ئێرانێكدا كه سیستمی كۆلۆنیالیستیی له‌سه‌ری حاكمه، نه‌ك ژیانێكی ئازادانه و به‌خته‌وه‌رانه نییه و ژیانێكه پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و سووكایه‌تی پێكران، به‌ڵكوو ده‌توانێ به كات به‌سه‌ربردن له زیندانێكی گه‌وره به ناوی ئێرانی ژێرچهپۆكهدا ناوی ببه‌ی.
كۆلۆنیالیزمی حاكم، جوغرافیای به‌رفراوان و فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیان كردووه به زیندانێكی گه‌وره و پان و به‌رین كه مرۆڤه‌كان تێیدا له‌دایك ده‌بن و كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به چه‌رمه‌سه‌ری و به كۆڵه‌بارێكی سووكایه‌تی پێكرانهوه، كۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرێ.
له‌م زیندانه به‌رفراوانه‌دا، له هه‌موو شارێكدا كۆماری ویلایه‌تی فه‌قیهی، زیندانێكی دیكه‌شی دروست كردووه و ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به تۆزقاڵێك جۆرێكی دیكه بڕواننه دونیا و ده‌وروبه‌ر، ده‌سبه‌سه‌ریان ده‌كا و له‌زیندانی دیكه‌یان ده‌خا تاكوو ئارامیی زیندانه گه‌وره‌كه نه‌شێوێنن!
له نێو زیندانه بتوونی و درگائاسنینهكان و به نیگابان و جه‌للاده‌كانی خامنه‌یی ته‌نراودا، ئه‌وه‌ی سه‌یره كه دووباره زیندانی دیكه دروستكراوه! ئه‌وانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن و له زیندان ده‌خرێن، له نێو خودی زیندانیش‌دا زیندانی دیكه ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاته به‌شێك له زیندانییهكانن كه بوونه‌ته زیندانبان!
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌نگێكی ئازا هاواری كرد كه زیندانییانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان، له نێو زینداندا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له زیندانییانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست په‌راوێز ده‌خرێن و دڕكهتهل به‌ده‌وری بیر و باوه‌ڕیاندا ده‌كێشن!
موژگان كاوسی، زیندانیی كورد هاواری كرد كه له زیندانی ئێوین، له به‌ندی ژنان! به‌شێك له زیندانییه فارسه‌كان گوشاری فیكری و ده‌روونی بۆ سه‌ر چالاكانی نه‌ته‌وه بندهستەكان دێنن كه ئه‌وانیش وه‌كوو خۆیان زیندانیكراوی ده‌ستی ڕێژیمێكی سته‌مكارن! هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌وێش ده‌ڵێ كه به‌شی دیكه‌یان هه‌یه كه وانین.
ره‌نگه وا بێته به‌رچاو كه له زیندانی به پانتایی ئێران‌دا و دوایه‌ش له نێو زیندانه دیواری و بتوونییهكاندا، ڕێژیمێكی سته‌مكار ده‌سه‌ڵاتداره و ئه‌وه وا ده‌كا كه كرداری مرۆڤه‌كان له ئێرانی بنده‌ستدا، وای لێ بێ و گوشاره ده‌روونییه‌كانی زیندان وا بكا كه ئه‌و زیندانییانه به‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام كه ده‌چیته ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دووباره هه‌مان شت ده‌بینیته‌وه!
له نێو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به جوغرافیای ئێرانن و له ده‌ستی ڕێژیمی سته‌مكار ده‌ربه‌ده‌ر و په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون، دووباره به‌شێك له ئاواره فارسه‌كان، به چاوی سووك ده‌ڕواننه چالاكانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی ده‌كه‌ن و له هه‌موو شوێنێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆمه‌تیان لێ بده‌ن و سه‌یره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌مان تۆمه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به دژی كورد و تورك و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و توركمه‌ن و ... دووپات ده‌كه‌نه‌وه!
ئه‌مه نیشان له‌وه ده‌دا كه هه‌ر وه‌ك موژگان كاوسی له شوێنێكی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ:" گه‌ره‌كیان نییه بژنه‌فن!" له ڕاستیدا هه‌ندێ كه‌س و گرووپ له نێو كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست هه‌ن كه زیندانه سه‌ره‌كییه‌كه له نێو مێشكیاندایه و به‌ده‌وری بیركردنه‌وه و ڕوانینیاندا دیوارێكی بتوونییان كێشاوه و ئه‌و زیندانه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌گێڕن! له نێو زیندانی ئێوین بن یان له پاریس یان له‌نده‌ن و واشینگتۆن، ئه‌وان هیچی دیكه نابیستن و گهرهكهیان نییه بژنه‌فن! بۆ ڕووخانی سیستمی سته‌مكار پێویسته ئه‌وان له‌پێشدا زیندانه‌كانی مێشكیان بڕووخێنن و ببینن كه له ئێران‌دا چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌ژین كه هه‌موویان یه‌كسانن و هیچیان بانتر نییه له ئه‌ویتر.