کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران ئازاد کرا

10:18 - 9 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە شاری ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی، ٧ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، "فەرهاد سەحراپەیما"، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "دۆخی تەندروستیی ئەو زیندانییە سیاسییە زۆر ناجێگیر بووە". ئەو زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ورمێدا، لە ئیمکاناتی سەرەتایی وەک تەلەفۆن و ڕۆژنامە بێبەری بووه.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە هۆی حوکمی دادگا کە لەگەڵ ئازادیی ناوبراو دژایەتی کردبوو، دەستی دابوویە مانگرتن.

فەرهاد سەحراپەیما، خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ، سەرماوەزی ساڵی ٩١ی هەتاوی، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کرا و دواتر لە دادگای ئینقلابی ورمێ بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.