کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

18:45 - 20 بانەمەڕ 2720

ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، یەکێک لە زیندانییانی سیاسیی کورد کە بە ئێعدام مەحکووم کراوە، لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە هۆکاری ڕاگواستنی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" بۆ دەرەوەی زیندان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

"هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" خەڵکی شنۆیە و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران" بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

ناوبراو بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەتوندی ئەشکەنجە کراوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە، ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

ناوبراو دوو جار لەلایەن بەناو دادگاکانی ڕێژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

"هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" لەلایەن دادوەرەکانی ڕێژیم، بە ناوەکانی دادوەر "شێخلوو" و "سەعید ئەحمەدی و قازیزادە"، بە ئێعدام مەحکووم کراوە.