کوردستان میدیا: ٧٣هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا، بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شه‌ممه، ٦ی ڕێبەندان، ڕێوڕه‌سمی ٢ی ڕێبه‌ندان، ٧٣هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به به‌شداریی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌رپرسانی حیزبی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كهمبریجی كانادا به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا، له لایه‌ن دوكتور "ڕۆژان ئاشتاب"، به‌رپرسی ته‌شكیلاتی كۆمیته، پێشكەش كرا.
دوكتۆر ڕۆژان، له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه مێژوویییه له دیرۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، ئاماژه‌ی به ده‌سكه‌وته‌كانی كۆمار كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها گرێدانی خه‌باتی شار و شاخی به‌رز نرخاند و هیوای وه‌دیهاتنی كۆمارێكی تری بۆ گه‌لی كورد كرد.
دواتر په‌یامی "كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و جبهه‌ی مردمی عرب اهواز" به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه پێشكەش كرا.
له نێوئاخنی به‌رنامه‌كه‌دا، چه‌ندین شێعر و هه‌ڵبه‌ست له لایه‌ن "ئەبووبەکر محه‌ممه‌دپوور"، بەڕێوبه‌ری به‌رنامه‌كه، پێشكەش كران. هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی و فیلم سه‌باره‌ت به ٢ی ڕێبه‌ندان نیشان دران.
له بڕگه‌یه‌كی تری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، له لایه‌ن كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا له‌وحی ڕێزڵێنان پێشكەش به هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو كر،ا كه بریتی بوون لە: "عه‌لی زه‌ندی، شه‌هروز، ئه‌حمه‌د مه‌خموری و ئیبراهیم هه‌ولێری"، كه هونه‌رمه‌ندانی ناوبراو پاڵپشتیان له ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات كردبوو.