کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی "٨ی مارس" ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی "سوید" بەڕێوە چوو

11:33 - 22 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی "سوید" بەڕێوە چوو.

سمینارەکە بە بەشداریی  "سەکینە جەوانمەرد" چالاکی بواری ژنان و سکرتێری پێشووتری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی حوزووری و "شنە دروودگەر" سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی ئانلاین لە شاری "ئیسکیلستونا" بەڕێوە چوو.

لە سمینارەکەدا دوای بەخێرهاتنی بەشداران لەلایەن "ئارەزوو حیسامی" سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر خاتوو "لەیلا عەلیار" بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، پەیامی ڕێکخراوی ژنانی لە وڵاتی سوید خوێندەوە.

دواتر "ئەبوبەکر ڕەحمانی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بەو بۆنەوە وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید لەلایەن "سەلاح مامەش" خوێندرایەوە.

کۆڕگێڕی یەکەمی سمینارەکە "سەکینە جەوانمەرد" باسێکی مێژوویی لەسەر کار و چالاکیی ژنان لە سەردەمی کۆماری کوردستان و دروستبوونی یەکیەتیی ژنان لەو سەردەمەدا پێشکەشی بەشداربووانی سمینارەکە کرد.

کۆڕگێڕی دووەمی سمینارەکە "شنە دروودگەر" لە ڕێگای ئانلاینەوە باسێکی مێژوویی لەسەر ٨ی مارس و دروستبوونی ئەو ڕۆژە مێژووییە لە جیهان و بەتایبەتی لە کوردستان پێشکەش کرد.

دواتر دوو هۆنراوە لەلایەن "ناهید حوسێنی" و "عارف عەزیزی" بەو بۆنەوە پێشکەش کران.

دوابەشی سمینارەکە بە مووزیک و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.