كه‌ریم په‌رویزی
سیستمێكی كۆلۆنیاڵیستیی وه‌كوو كۆماری ئیسلامی كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی سڕینه‌وه و حاشاكردن له هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كان دامه‌زراوه و به هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شوێن و به‌شه جیاجیاكانی ئێران ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌پاندووه، له هه‌موو ئامرازه ڕه‌ق و نه‌رمه‌كان بۆ جێگیركردن و به‌رده‌وامیدان به خۆی كه‌ڵكی نابه‌جێی وه‌رگرتووه.
كوشتار و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و ڕاماڵینی خه‌ڵك له تاكتیكه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی بووه و به‌رده‌وام به درێژایی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو دژ به خه‌ڵك به‌كاری بردووه. له‌وانه گرنگتر، هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌م ڕێژیمه كۆلۆنیاڵیستییه بووه كه گه‌ر كرده‌وه‌كانی كۆلۆنیاڵیستی و فاشیستی بووه، به‌ڵام سیمای دیكه له خۆی نیشان بدا.
به‌و مانایه كه كۆماری ئیسلامی له‌و جۆره سیستمانه‌یه كه ئه‌وه‌ی له كرده‌وه و له سه‌ر شه‌قام و له به‌ر ده‌ركی ماڵانی خه‌ڵك ده‌یكرد و ده‌یكات، له سیمای گشتیی‌دا هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی داوه.
كۆماری ئیسلامی ویستوویه‌تی كه وه‌كوو ڕواڵه‌ت شتێكی دیكه نیشانی جیهان بدا و سیمایه‌كی حكوومه‌تی عه‌دڵ و داد و لایه‌نگری چه‌وساوه‌كان بنوێنێ كه وه‌كوو ده‌مامكێك به سه‌ر ڕوومه‌تیدا درابێ و به‌و ته‌سویره ده‌سكرده‌وه له ده‌ره‌وه و له ڕای گشتیدا ده‌ر بكه‌وێ؛ به‌ڵام له كرده‌وه‌دا ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی سیما و ده‌مامكه بێ و ئه‌وه‌ی ویستی ده‌روونی بووه، به شاراوه‌یی و به دوور له چاوی كامێرا‌كان ئه‌نجامی بدا.
له كرده‌وه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی ڕێژیم له‌وباره‌وه ئه‌و په‌روه‌نده‌ی ناوكییهیهتی كه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌ڵێ كه هه‌وڵه‌كانت بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوكییه و ڕێژیمیش له‌گه‌ڵ ئاژانس و له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و قسه ده‌كا و ده‌ڵێ وا نییه! به‌ڵام هه‌رجاره و شتێكی نوێی لێ ده‌رده‌كه‌وێ كه درۆكانی ئاشكرا ده‌كا و له كرده‌وه‌دا هه‌نگاوی بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوكی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌های لێ كردووه كه خه‌ڵكانی ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی نێو ئه‌م جوغرافیا به‌ڵالێدراوه، به‌رده‌وام ئازاریان چه‌شتووه و له ڕواڵه‌تدا ئازاره‌كانیان حاشای لێ كراوه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ڵه‌یه‌كدا وه‌كوو نموونه‌ی لێدانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه بۆ هه‌موو جیهان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ڕێژیمه تا چ ڕاده‌یه‌ك چه‌واشه‌كاره.
له‌م ڕۆژانی ڕابردوودا، له تێلێویزیۆنی كۆماری ئیسلامییه‌وه سووكایه‌تییه‌كی ڕوون و قیزه‌ون به پێناسه‌ی كورد كرا و ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕێژیم دژكرده‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌موو كورده‌كان، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان و به هه‌موو چین و توێژه‌وه لێ كه‌وته‌وه.
كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی سیستماتیك هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌دا و هه‌روه‌ها به شێوازی جۆربه‌جۆر سووكایه‌تییان پێ ده‌كا تاكوو به شكاندن و سووككردنیان بتوانێ ساناتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێ و بیانكا به تۆز. ئه‌مه ڕاستییه‌كی زه‌ق و ڕوونه، هه‌رچه‌ند ڕێژیم به‌رده‌وام حاشای لێ كردووه و ده‌یكا تاكوو خۆی له لێكه‌وته‌كانی سیاسەتهكهی بشارێته‌وه به‌ڵام له‌ناكاو شتێكی لێ ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌موو ڕیسه‌كه‌ی ده‌بێ به خوری.
ئه‌م سیستمه كۆلۆنیاڵیستییه، به سووكایه‌تیكردن و كوشتار ده‌یهه‌وێ نه‌ته‌وه‌كان بسڕێته‌وه و له ناخی كۆمه‌ڵگای ناوهندنشیندا ڕق و كینی دژ به نه‌ته‌وه په‌راوێزخراوه‌كان په‌روه‌رده بكا و ده‌بینی له وه‌ها ڕووداوێكدا زیپكه‌یه‌كی ناشیرین به سه‌ر سیما و ده‌مامكه ڕازێنراوهكهی ده‌ر ده‌كه‌وێ و ئه‌مه ته‌نیا زیپكه و خاڵێكی ئاسایی نییه به‌ڵكوو لێوانلێوبوونی ئه‌م سیستمه له چڵك و گه‌نده‌ڵیی ده‌روونی ده‌رده‌خا.