کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوئید/ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو

10:39 - 4 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێپێوانێکی بەرین بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ و سەرانسەری ئێران لە شاری یۆتۆبۆری بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، رێپێوانێک بە بەشداری و ڕۆڵی بەرچاوی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێکخرا.

ڕێپێوانەکە لە “یۆتاپلاتسێن” بەرەو ناوەندی شاری یۆتۆبۆری بە ڕێژەیێکی بەرچاو و وتنەوەی درووشمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرێوەچوو.

بەشداربووان بە گەیشتن بە ناوەندی شاری یۆتۆبۆری، کۆبونەوەکەیان بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستپێکرد، پاشان پەیامی کۆمیتەی پشتیوانی ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەو كۆمیتەوە پێشکەش بە خۆپیشاندەران کرا.

پاشان پەیامی ناوەندنی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و چەند لایەنی تر لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا خوێندرایەوە.

ڕێپێوانەکە پاش ٣ کاتژمێر و بە وتنەوەی درووشم و سروودی نیشتمانی، کۆتایی پێهات.