کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیمینارێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی "ڤییەن" لە "سویس" بەڕێوە چوو

13:08 - 20 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سیمینارێکی سیاسی-ت ەشکیلاتی بۆ "محەممەد نەزیف قادری"، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بۆ یادی شەهیدانی "ڤییەن" لە وڵاتی "سویس" بەڕێوە چوو.

سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان لەلایەن "سۆران محەممەدی" پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕیزی بەرنامەکان خوێندراویەوە.

بەدوای ئەوەدا لەلایەن "ئازاد بیتاری" بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی "سویس" بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی گشتیی حیزب بەخێرهاتنی بەشداربووانی سیمینارەکە کرا.

دواتر "وەحید سڵامەت"پەیامی کۆمیتەی کیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سویس خوێندەوە.

لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا "کامڕان ڕەسووڵی" بەرپرسی کومیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی "سویس" چەند وتەیەکی لە پێوەندیی لەگەڵ نیوەرۆکی کۆبوونەوەکە بۆ بەشداربووانی سیمینارەکە پێشکەش کرد.

لە بەشی دووهەمی سیمینارەکەدا داوا لە "محەممەد نەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی حیزب کرا کە وەکوو کۆڕگێڕی سیمینارەکە وتارەکەی پێشکەش بکات.

"محەممەد نەزیف قادری" لە سەرەتای قسەکانیدا باسێکی وردی لەسەر کەسایەتی نەمر دوکتور "قاسملوو" کرد.

ناوبراو وتی: "بە دوای تەواوبوونی شەڕی ئیران و عێراق و هاتنەسەرکاری هاشمیی ڕەفسەنجانی وەک سەرکۆمار، دەنگۆی کرانەوەی فەزایەکی سیاسی لەنێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تەنانەت هێندێک لە وڵاتانی جیهان هاتە ئاراوە کە ئەگەری ئەوە هەیە کرانەوەی فەزایەکی سیاسی کراوە لە ئێران بێتە ئاراوە و گەلی کوردیش لەو ئاڵوگۆڕانە بە سوودی خۆی کەڵک وەربگرێت هەر بۆیە نەمر دوکتور قاسملوو بە گرینگزانینی ئەو دەرفەتە بۆ کەڵکوەرگرتن لە چەسپاندنی مافی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەنگاوی بۆ وتووێژ بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کورد بە گفتوگۆ لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵگرت و دوای پرۆسەیەکی سەرەتایی، وڵاتی "ئۆتریش" بۆ شوێنی کۆبوونەوە دیاری کرا و بەداخەوە لەنێوان وتووێژی ڕێبەری زانای کورد دوکتور "قاسملوو" لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکە تێرۆر کران".

"قادری" لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا لە سەر کەسایەتی شەهید دوکتور "قاسملوو"،بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی سیاسی بە وردی لە سێ بەشدا ژیانی  دوکتور "قاسملوو" و کاریگەرییەکانی لەسەر بزاڤی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان و ناوچەکە بۆ بەشدارانی کۆڕەکە شی کردەوە.

تەوەری دووهەمی باسەکەی جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب تەرخان کرا بۆ باسکردن لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات ولەو بەشەدا ناوبراو بە وردی پڕژایە سەر ڕەوتی دانیشتنەکانی هەر دوو لای دێموکرات و ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ڕابوردوو هەموو ئەنجامەکانی پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات ئەرێنی و دڵخۆشکەر بوونه.

ناوبراو لە درێژەی باسەکەی لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب داوای لە ئەندامانی حیزب کرد کە ڕەچاوی هەستیاربوونی پرۆسەکە بکەن و هەڵوێستەکانیان نەکەونە پێش حیزب و ڕێبەرایەتی حیزب.

"قادری" هەروەها سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە وتی: "ئێستا ئەنجامی دانیشتنەکانی شاندی هەر دوو لا زۆر دڵخۆشکەر و جێگای ڕەزامەندی ڕێبەریی حیزب بووە و هەڵسووکەوتی بەرپرسانی هەر دوو لایەنی دێموکرات لە ئەنجامی پرۆسەکەدا زۆر بەرپرسانە و خەمخۆرانە بووە".

"محەممەد نەزیف قادری" لە کۆتایی باسەکەیدا وڵامی هەموو پرسیار و ڕەخنەی بەشداربووانی دایەوە.

له کۆتایی بەرنامەکەدا بابەتێک لەلایەن "ئەنوەر بەردیا" بەرپرسی بەشی ماڵیی کۆمیتەی ماڵی حیزب خوێندرایەوە.