کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ زیندانیی کورد لە زیندانی بۆکانەوە بۆ ورمێ و مەهاباد ڕاگوێزران

13:04 - 14 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: سێ زیندانیی کورد، لە زیندانی شاری بۆکانەوە بۆ لێپیچینەوە بۆ ورمێ و مەهاباد ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، حەوتووی ڕابردوو، دوو زیندانیی لە زیندانی شاری بۆکان، به ناوەکانی "جەماڵ یووسفی"، خەڵکی گوندی "موشیرئاوا" و حوسێن ئیبراهیم‌حەمزه"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، سەر بە شاری بۆکان، بۆ لێپێچینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوێزران.

ئەو دوو ‌هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی هاوکاریی و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی دەسبەسەریدا له بوونی پارێزە بێبەری بوونه.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دوای دوو ساڵ لە دەسبەسەریی، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونه.

پێنج ڕۆژ پێشیش، "سەلاح شەریفزاده"، که ماوەی ٦ مانگ بوو، لە زیندانی بۆکاندا بوو، بۆ لێپێچینەوە بۆ دادسەرای مەهاباد ڕاگوێزرابوو و هەنووکەش لە زیندانی مەهاباددایه.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هاوینی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران" دەسبەسەر کراوه.