کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری به هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گوندی "ڕیکاوێ"ـی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، دەسبەسەر کران.
شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی "ڕەحمان قاسمی" باوک، "داود و شۆڕش قاسمی" کوڕی ڕەحمان ڕاگەیاندراوە.
هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕەحمان قاسمی و بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراوانیان دەسبەسەر کردووە.
ڕەحمان قاسمی سەرپەرەستی بنەماڵەی خۆیەتی و کوڕەکانی ناوبراویش خێزاندارن.
لە هۆکاری دەسبەرسەکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.