کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەبارەت بە هێرشی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان لە "بریتانیا" خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو

17:35 - 22 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان کۆمیتەی "بریتانیا" و لایەنی دیکەی دێموکرات بە مەبەستی مەحکوومکردنی ھێڕشی ناڕەوای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکرات، خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم دەرگای باڵوێزخانەی ڕێژیمی تاران لە "لەندەن" بەڕێوە بردووە .

ئەو خۆپێشاندانە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبە کوردستانیەکان لەلایەن "فەرید دەیھیم" بەرپرسی کۆمیتەی "بریتانیا"وە خوێندرایەوە .

ھەرلەم پێوەندیەدا پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران لەلایەن "ڕەحیم بەندوویی" لەحیزبی "مردم بەلووچستانـ"ـەوە خۆێندرایەوە.

ئەم خۆپێشاندانە بە درووشمدان بە زمانەکانی "کوردی، ئینگلیسی و فارسی" دژی ڕێژیمی ئاخوندی کۆتایی پێ ھات.