کوردستان میدیا: لەچەند ساڵی رابردووەوە، ژمارەیەک لە بازرگانان و کاسبکارانی شاری سەقز بە هۆی گوشاری زۆری ئیدارەی تەعزیرات، پیشەکانیان بە جێهێشتووە و دووکانەکانی خۆیان داخستووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا گوشاری مەجمەعی ئەسناف و تەعزیراتی شاری سەقز لەسەر هاووڵاتیانی ئەو شارە بە رادەیەک پەرەی سەندووە کە بەشێکی بازرگانانی شارەکە توانای بەڕێوەبردنی بڕیارەکانیان نیە، بەو هۆیەشەوە وازیان لە کارەکانیان هێناوە و دووکان و بازاڕیان داخستووە.
ئەو مەجمەعە بەتووندی لەگەڵ ئەو دووکانانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان نیە هەڵسوکەوت دەکات و لێپرسینەوەی لێکردوونە و چەند دووکانێکیان داخستووە و بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی کارکردن داوا لە کاسبکاران کراوە کە بڕی٨٠٠ هەزار تمەن رادەستی ئەو ناوندە بکەن.
بەدستهێنانی مۆڵەتی کار چەندین مانگ درێژە دەکێشێت و نزیکەی ١٥ سازمان و ئیدارەی دەوڵەتی دەبێ مۆلەتی خاوەن دووکانەکە پەسەند بکەن و هەر سازمانێک بۆ پەسەندکردنی بڕێک پووڵ لە خاوەن دووکانەکان دەستێنێ.
ئەمە لە حاڵێکدایە ئەگەر خاوەن دووکانەکان دۆسیەی سیاسی و ئەمنیەتی هەبێت لە بەدەست هێنانی مۆڵەتی کار بێبەری دەکرێت و ئەو خەرجەی کە کردوویەتی بۆی ناگەڕیندرێتەوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا و لە شاری سەقز بەرپرسی کۆمەڵەی کەم ئەندامان بەناویم.پ بۆ یارمەتی دانی سندووقی کۆمەڵەکە لەهەر کەسێک بڕی ٤٠٠ هەزار تمەنی داوا کردووە و ئەوە بۆتە هۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان کەم ئەندامان و سازمانەکە، و بەرپرسانی رێژیم هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەری کێشەکان هەڵنەگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو رێکخراوانە شوێنێکن بۆ بەسامان گەیاندنی هاوڵاتیان و گرنگیدان بەکێشەی زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو رێکخراوانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بە بەردەوامی هاووڵاتیانیان چەوساندۆتەوە.
هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان، سازمانی دارایی و ماڵیاتی شاری سەقز، بێ ئەوەی گرنگی بە حاڵ و دۆخی خەلکی بدات، ماڵیاتی قورس وەردەگرن و خزم و دۆستەکانی خۆیان لەو دانی ئەو ماڵیاتە مەعاف دەکەن.
وەرگرتنی ئەو ماڵیاتانە وای کردووە کە بەشێک لە دووکاندارەکان واز لە پیشەکانیان بێنن و روو بکەنە کاری سەر سنوور و کۆڵبەری.
بازاڕیانی شاری سەقز ماوەیەکە کە فرۆشێکی ئەوتۆیان نەماوە، بەڵام رێژیم وەک بازاڕێکی تارانی و تەورێزی مالیاتیان لێ وەردەگرێت.