کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لقی ٧ی پارتی دێموکراتی کوردستان لە کانادا و ئامریکا بەشداری لە ٤٠مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا "مستەفا بارزانی"دا کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی لقی ٧ی پارتی دێمۆکرات لە ئامریکا و کانادا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "شێرکۆ پۆردڵ" بەرپرسی کۆمیتە لە شاری فێرفەکس، بەشداری له ٤٠مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا "مستەفا بارزانی"دا کرد.
لەو مەڕاسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن "نایب موشایەخی" کادری دێرینی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.