کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە "سوید" سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد

12:19 - 27 خاکەلێوه 2722

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید بە سەرپەرستیی "عەنایەت دەشتی" ئەندامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبیان لە شارەکانی "ستۆکهۆڵم و ئۆپسالا" کرد و لەوحی ڕێزلێنان و چەپکەگوڵی ئەمەگ و وەفاداریی حیزبیان پێشکەش کردوون.

لەو سەردانانەدا لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و لەسەر بەردەوامیی خەبات و درێژەدان بە ڕێبازی بەرز و پیرۆزی شەهیدان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە بەرزە نەتەوەییەکان، پێداگری کرایەوە.