کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێموكرات لە پرسەی "حەمید دەروێشـ"ـدا بەشداریی کرد

10:19 - 12 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بەشداریی لە پرسەی سكرتێری "پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریە"دا کرد.

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "جەمشید خۆسرەوی"، بەرپرسی بەشی تەشكیلاتی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک، بەشداریی لە پرسەی "حەمید دەروێش"، سكرتێری "پارتی پێشڤەرۆی دێموكراتی كورد"ی کرد.

لەو پرسەیەدا پەیامێك بە ناوی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارک، لە لایەن "دانا  ئەلیاسی" پێشكەش كرا.

لەو پەیامەدا وێڕای بەداخبوون بۆ کۆچی دوایی مامۆستا "حەمید" و گرینگیی ناوبراو بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا، ئاماژە بە دۆستایەتیی مامۆستا "حەمید" لەگەڵ ڕێبەری شەهید دوکتور "قاسملوو" کرا.