کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێموكرات لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی كامەلا سلێمان بەشداریی كرد

22:47 - 25 گەلاوێژ 2716

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی كەسایەتییەكی خۆشناوی كوردستانی باشووردا بەشداریی كرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری كوردستان میدیا، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی شاندێكی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆكرات لە شاری قەڵادزێ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی بەڕێز كامەلا سلێمان باوكی باپیر كامەلا سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕەنجەدەرانی كوردستان كرد و پرسە و سەرەخۆشیی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزب و دەفتەری سیاسیی حیزبیان لە باپیر كامەلا و كەس وكاری بەڕێزیان كرد و خۆیانیان بە بەشدار و شەریكی خەمیان زانی.

شایانی باسە كامەلا سلێمان كەسایەتییەكی دیار و خۆشناوی ناوچەی پشدەری كوردستانی باشوور و دۆستێكی بەوەفا و لەمێژینەی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو و حیزبی دێموكرات لەدەستدانی ئەو كەسایەتییە بە خەسارێكی گەورە دەزانێت.