کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی "كۆمەڵە"دا بەشداری کرد

10:59 - 25 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ''کۆمەڵە''، لە وڵاتی دانمارک بەشداری کرد.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارك، لە ڕێوڕەسمی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵە، (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)، لە شاری كۆپێنھاگ بەشداری کرد.

شاندی حیزب لەو سەردانەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە ھاوڕێیانی "كۆمەڵە"، پەیامی پیرۆزباییی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان بە "كۆمەڵە" گەیاند.

ئەو ڕێوڕەسمە تا دەرەنگانی شەو درێژەی ھەبوو و ھاوڕێیانی كۆمەڵە سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشداریی حیزبی دێموكرات لەو یادەدا دەربڕی.