کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوناسی دوو کەس لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ ڕوون بووەوە

17:16 - 26 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: سەرکوتکەرانی ڕێژیم لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆدا، خۆپیشاندەرانیان  داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و چەندین کەس شەهید بووە و چەندین کەسیش بریندار بوونە.

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، چەند هاووڵاتیی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی، شەهید کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی جوانڕۆ بە دەستێوەردانەکانی هێزەکانی بەناو ئینتزامی، توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە: "کاوە محەممەدی و ئیبراهیم مورادی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی یاری، لەم خۆپیشاندانەدا شەهید کراون".

هەروەها زیادی کردووە، ئاماری قوربانییانی جوانڕۆ لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە و زانیارییەکی ورد لەمبارەوە لەبەر دەستدا نییە.