کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەلی عابدی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سەقز کرا

10:20 - 17 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی ناوداری کوردی خەڵکی شاری سەقز، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، هونەرمەند عەلی عابدی، یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری کورد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو به هۆی چالاکییە هونەرییەکانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کراوە و دوای ٤ کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵیش، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڕەشەی لەو هونەرمەندە کورد کردبوو و پێی ڕاگەیاندبوو ئەگەر بەشداریی لە مانگرتنی ڕۆژی ٢١ی خەرماناندا بکات، کلاسی مووسیقی ناوبراو پلۆمپ دەکرێت.

ئەو هونەرمەندە ناسراوە کوردە، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە بواری هونەریدا، کار و چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە و سەرکەوتنی بەرچاویشی لەو بوارەدا، بەدەست هێناوە.

ناوبراو، تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی نووسیوە چەندین لێکۆڵینەوەی لە بواری موزیکی کوردی بە ناوەکانی: "بەتەنیا جێم مەهێڵن ، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی (٢٠٠٤سلێمانی)" ، "لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد (٢٠٠٦ سلێمانی )" ،"ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(١٣٩١) "، " زایەڵە ، ٣١ گۆرانی بۆ تار، سێتار و سەنتوور ئەنجام داوە.