کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فواد خاکی‌بەیگی: سەرکوت و گوشار و زەبروزەنگ کۆڵەکەی سەرەکی مانەوەی ڕێژیمن

15:52 - 30 بەفرانبار 2719

هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکا لە ڕاستای تۆڵەی قورسدا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسداران کە مەرگی ۱۷٦ کەسی بێ تاوانی لێکەوتەوە. لە ئاکامدا دوای تێپەڕینی چەند حەوتوویەک لە خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی مانگی خەزەڵوەر کە بە دڕندانەتڕین شێوە لەلایەن رێژیمەوە سەرکوت کرا، دیسان خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران بۆ ماوەی چەند ڕۆژ  به هەڵوێستێکی جیدتر دژی ڕێژیمی ئێران هاتنەسەر شەقامەکان.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ۴۰ساڵ دەسەڵاتداری خۆی، بە هۆی بە بەرێوە بردنی سیاسەتێک دژی بەها مرۆییەکان وەکوو پشتیوانی لە تێرۆریزم ، دەستێوەردان لە کار وباری وڵاتان و لەنێوخۆدا بە بنبڕکردنی هەرچەشنە ئازادییەک و  دەیان حاڵەتی دیکە،  ئێستا لەگەڵ قەیرانی زۆر گەورە بەرەوڕوو بووەتەوە.

گوشارە دەرەکییەکان، قەیرانی ئابووری، خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، نەمانی ڕەوایی لە نێو خەڵکدا و دەیان کێشەی دیکە بەرۆکی ڕێژیمی گرتووە. بەم هۆیەوە، دۆخەکە لە ئێران تەنانەت لە ناوچەکەش دژی ڕێژیمی ئێران دەچێتە پێش و رێژیمیش هەڕوا پێداگری لە سەر سیاسەتە ئیدئۆلۆژیەکانی خۆی دەکات.

لەمبارەوە لەگەڵ "فواد خاکی بەیگی"، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وتووێژێکمان پێک هێنا و ئەم بابەتەمان خستە بەر باس.

‎١-تۆڵەی ڕێژیم  کە ڕۆژێکی نەخایاند و خستنە خوراەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدرانەوە و هەروەها ڕژانە سەر شەقامی خەڵک دژی رێژیم ئەم ڕووداوانەن کە لەم ماوەیەدا هاتنە گۆرێ، دۆخەکە چۆن هەڵدەسەنگینن؟

رژیم بۆ رازی کردنی رای گشتی لایەنگرانی پێویستی بەم کاردانەوە هەبوو، کاردانەوەیەک کە پێش چەند کاتژمێر لە رێگای عادل عەبدولمەهدییەوە ئامریکای ئاگادار کردبوو ، بۆیە ئامریکا وڵامی نەبوو ، لەبەر ئەوەی ، وەک ئەوە وابوو هیچ رووداوێک رووی نەدابێ، تەنانەت سەربازێکیش نەکوژرا.

بە نسبەت فرۆکە ئۆکرانیەکە ئەوەندی من بەدواداچوونم بۆ کردبێ نەک هەڵە نەبوو ، بەڵکوو زۆر بە ئەنقەست بوو، رژیم پێی وابوو ئامریکا وڵامی هێرشی سەر عەین ئەسەد دەداتەوە، بۆیە تەیارەکەی خستە خوارەوە، بۆ ئەوەی کارێکی وا ناجوامێرانە کە هەر لەوان دەوشێتەوە، بخاتەئەستۆی ئامریکا،بەڵام سیاسەتی ترامپ و زانیارییە هەواڵگرییەکانی خەونەکانی رژیمیان کردە بلقی سەرئاو.

خەڵکی ئێرانیش بە تایبەتی توێژی خوێندکار سەلماندییان لە هەر دەرفەتێک ئامادەی هێنانە ئارای خواستەکانیان ، لە لایەکی دیکەش ئەم کارە نامرۆڤانەیەیان لا قەبووڵ نەکرا و رژانە سەر شەقامەکان.

‎٢- ڕێژیمی ئێران لەگەڵ چەندین تەنگەژەی گەورە و جیددی وەکوو: '' نەمانی ڕەوایی لە نێوخۆدا، گوشارە دەرکییەکان، ناڕزایەتیەکانی خەڵک و ئابوورییەکی داڕماو'' بەرەو ڕوویە، ئایا گۆڕانیک لەنێو ڕێژیمدا بەدی دەکرێت یان بەرەو ڕووخان دەچێت؟

کورت و پوخت ئەمن پێم وایە ساڵی ۲٠۲٠ ساڵی ئێران و گۆرانکاری و کوردستانە.

‎٣- بە سەرنجدان بە قسەکانی خامنەیی لە نوێژی هەینی، سەرکوت و گوشار و دڕیژەدانی ئەم بارو دۆخە هەتا کوێ دەرواتە پێش؟

تا هەر کاتێک کۆماری ئیسلامی هەناسە بدات.

لەبەر ئەوەی سەرکوت و گوشار و زەبروزەنگ کۆڵکە سەرەکی مانەوەی رژیمین.

‎٤- ڕێژیمی دوای ٤٠ ساڵ سەرکوتی خەڵک و بە لەبەرچاوگرتنی دروشمەکانی ئەم دوایانەی خەڵک، دەتوانێ متمانەی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت؟

متمانە نەماوە بۆیە هەموو رۆژێک نارەزایەتی و خوپێشاندانە.

بەس خۆ سیستمی وەلایەتی فەقیه رەوایی لە خەڵک وەرناگرێ و منەتیشی پێی نیە، ئەوان رەوایەتی خۆیان لە دینێک وەردەگرن کە لە ژێر ناوی قورعانی پیرۆز ، رۆژانە  گیانی دەیان مرۆڤی بەندەی خوای لێ دەستێنن .

تەنیا شتێک رژیم بۆ رەوایی دەیەوێ و خامنیەییش لە نوێژی هەینی زۆری قسە لەسەر کرد، بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردن بوو کە بە دنیای دەرەوە نیشان بدا کە خەڵکی لەگەڵە و بەقەولڵی خۆیان دەسەڵات بیمە بکەن.

‎٥-مەودای خۆپیشاندانەکان لە ئێراندا بەنیسبەت ڕابردوو کەمتر و لێک نزیکتر بووتەوە، ئەگەری ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری چاوەروان دەکرێت؟

ستاردی ئەم خەباتە بەفرانباری ۹٦ لێدرا و بەردەوامیش دەبێ و هەر هەڵێک دەرفەتێکە بۆ هاتنە سەر شەقام.

‎٦- لەم هەڵومەرجەدا ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بە تایبەت حیزبە کوردییەکان چ هەڵوێستێکیان گەرتووتە بەر، چۆن دەروانن و چ ڕۆلێک دەگێرن؟

گەورەترین کێشە لای ئوپۆزسیون ئێرانی نەبوونی یەکگرتووی و  ئەلترناتیڤ بۆ جێگرەوەی رژیمە و ئەم بابەتەش زۆر بەقازانجی رژیم تەواو بوو بۆیە پێویستە زیاتر لە هەر کات یەکگرتوو بین.

بە نسبەت کوردستان زیاتر لە جاران ئامادەی هەر گۆرانێکە بە خۆشیەوە ناوەندی هاوکاریمان هەیە و بەهێزتر کردنی شوێندانەرتری دەکا.