كوردستان میدیا: لەو وەرزەی گەرمادا دانیشتوانی چەندین گەڕەكی شاری بۆكان و ژمارەیەك لەئاواییەكانی سەر بەو شارە لەگەڵ كەمی ئاوی خواردنەوە بەرەوروون.
چەندین گەڕەكی شاری بۆكان بۆ وێنە شارەكی فەرهەنگیان، كولتەپە، كووی محەممەدی و كەڵهوڕئاوا لەگەڵ كەمی ئاوی خواردنەوە بەرەوروون و ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەكانە زۆر جار هەتا كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ هەیە.
بەوتەی هاووڵاتیانی شاری بۆكان و ئەو هەواڵانەی كە لەماڵپەڕی زریان بڵاو بوونەتەوە، هۆكاری سەرەكیی ئەو كەم ئاواییە، رەوانە كردنی ئاوی بەنداوی كازمی شاری بۆكان بۆ شاری تەورێزە.
هەر لەو پێوەندییەدا نزیك بە دوو هەزار كەس لەدانیشتوانی ئاوایی رەحیم خانی سەر بەشاری بۆكان لەگەڵ كێشەی جیدی ئاوی خواردنەوە بەرەوروون و هەتا ئێستا فەرمانداری ئەو شارە چەندین جار بەڵێنی باش كردنی ئەو دۆخەی پێداون و هیچ هەوڵێكیشی بۆ نەدراوە.
هەنووكە بەشێكی بەرچاو لەدانیشتوانی ئاوایی رەحیم خان بە ناچاری بە تانكێر ئاوی خواردنەوەیان دابین دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە دانیشتوانی ئاواییەكانی تازە قەڵا، كانی تومار، سەڵامەت و ئاغجێوانیش لەو كێشەیە بێبەری نەبوونە.