کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی كورد لەناوچەی هەورامان لەرووباری سیرواندا خنكا

00:06 - 14 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی تەمەن ١٨ساڵەی كورد لەناوچەی هەورامان لەسەوڵاوا، بە هۆی كەوتنە نێو رووباری سیراونەوە خنكا.


جەمعیەتی هلالی ئەحمەری سەوڵاوا هەواڵی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەكی خەڵكی ئاوایی سەرپیری ناوچەی هەورامانی بڵاو كردەوە.
فەلاح دەوڵەتی ئەو لاوە تەمەن ١٨ساڵەیە بووە كە بە هۆی مەلە كردن لەرووباری سیرواندا كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دا و لەئەنجامدا بۆتە قوربانی.
تەرمی ئەو لاوە دوای ٩كاتژمێر لەئاو دەرهێنراوەتەوە و ئەسپەردەی خاك كراوە.
رووباری سیروان لەخوار ئاوایی هەورامانی تەخت هەڵكەوتووە و دوای تێپەڕ بوون بە ئاواییەكانی هەورامان، بڵبەر و ژیوار دەرژێتە رووباری فورات لەوڵاتی عێراق.