کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی‌تری بانەیی لە رووباری \"كەڵوێ \"دا خنكا

22:50 - 1 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی تەمەن ٢٢ ساڵەی بانەیی لەكاتی مەلە كردن لەرووباری كەڵوێ‌ی سەردەشت‌دا خنكا.
واحد مركزی خبر بڵاوی كردەوە، ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەیە بۆ مەلەكردن چووبۆوە رووباری كەڵوێ‌و بەهۆی شارەزا نەبوون لەمەلە كردن خنكاوە.
ماوەی دوو حەفتە لەمەوبەریش لاوێكی بانەیی بە ناوی رزگار بە هۆی كەوتنە نێو چۆمی كەڵەوێ ‌لەنزیك ئاوایی باڵان لەناوچەی رەبەتی سەردەشت، خنكابوو.
لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا ٣٠هاووڵاتیی كورد لەرووبار و بەنداوەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتدا خنكاون.