''مستەفا هیجری'' لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف'' پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بنەماڵەی بەڕێزی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف''
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی ''نادر نادرۆف'' بیرمەند و تێکۆشەری خۆشەویست و ناوداری کوردانی دیاسپۆرامان بیست. کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە خەباتکارە نە تەنیا بۆ بنەماڵە و لایهنگرانی، بەڵکوو بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی کوردستان و نەتەوەی کورد خەسارێکی گەورە بوو. بێ گومان ناو و یادی ''نادر نادرۆف'' بە شانازییەوە لە مێژووی کوردستاندا هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە و بە وشەی زێرین دەنووسرێتەوە.
بەم بۆنەوە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی نابراو و ڕێکخراوە کوردییهكانی دیاسپۆڕا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ڕووحی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف'' شاد و سەری گەلی کورد و ئۆگرانی ساخ بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی
٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی