کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

18:22 - 11 بانەمەڕ 2722

"مستەفا هیجری" لیپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، پەیامێکی ڕوو لە بڕوادارانی کورد بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

جه‌ژنتان پیرۆز بێت

هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌موو بڕواداران و به‌تایبه‌ت بڕوادارانی کورد پیرۆز بێت. له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ سیاسییه‌ی ناوچه‌ و له‌ قه‌یرانه‌ قووڵه‌کانی ئێراندا که‌ ڕێژیمی حاکم پێکهێنه‌ر و هۆکاریانه‌، هیوادارین که‌ جه‌ژن ببێته‌ هۆی خێر و خۆشی بۆ خه‌ڵک، چوونکه‌ ئه‌م ڕێژیمه‌ سته‌مکاره‌ هیچ هۆکارێکی بۆ خۆشی و شادیی خه‌ڵک نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌.

دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ بێت له‌ هیوای کۆتاییهاتنی کاته‌ ته‌نگانه‌کان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری